لە دهۆک پلان بۆ ڕاكێشانی گەشتیاری زیاتر دادەنرێت

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-09-03-02:17:00 - کۆدی بابەت: 5
لە دهۆک پلان بۆ ڕاكێشانی گەشتیاری زیاتر دادەنرێت
ئابووری دهۆک

دهۆک دەیلی

گەشتوگوزاری دهۆک ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی خوێندن لە عێراق خەڵکێکی زۆر سەردانی‌ ناوچە گەشتیارییەکانی دهۆک دەکات، ئامادەکاریش بۆ هێنانی گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچەکە دەکرێت.

بەروارد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ هاتنی ژمارەی گەشتیاران بۆ دهۆک کەمی کردووە، گەشتوگوزاری پارێزگاکەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە ڕاستەوخۆ دوای جەژنی ڕەمەزان و تاقیکردنەوەی قوتابییان دەستی پێ کردووە و هۆکارێکی دیکەش بۆ لافاوەکەی مانگی ڕابردوو دەگەڕێنێتەوە.

شەماڵ هروری، گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک بە دهۆک دەیلی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە چەند پلانێکیان هەبووە بۆ هێنان و ڕاکێشانی گەشتیار بۆ دهۆک، یەکێک لە پلانەکان داوەتکردنی 30 بۆ 35 کۆمپانیای عێراقی بوو بۆ دهۆک بۆ ئەوەی گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ دهۆک بهێنن".

لە بۆنەکاندا تیمی گەشتیاری لە دهۆک بە ئاو و شیرینی پێشوازی لە گەشتیاران دەکات، هەروەها بۆ ئەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دهۆک کۆ بکەنەوە، فێستیڤاڵێک بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زۆرتر ساز دەکەن. گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک وای گوت.



10 بینین