دهۆک دەیلی
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیەی کوەیتی لە یاریگای دهۆک بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر دەستیپێکرد، سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش لە یاریگاکە ئامادەیە.
ئەمشەو کاتژمێر 07:00 بە کاتی کوردستان لە یاریگەی نێودەوڵەتیی یانەی دهۆک یاریی کۆتایی جامی کەنداو لە نێوان هەردوو یانەی دهۆکی کوردستانی و قادسیەی کوەیتی دەستیپێکرد. ئەم ڕووداوە وەرزشییە بۆ کوردستان و عێراق ڕۆژێکی مێژووییە و هەموو کورد چاوەڕوانی مژدەی سەرکەوتنی دهۆکن.
یارییەکە، یاری کۆتاییە لە نێوان دهۆک و قادسییە و بە شێوازی یاری چوون و گەڕانەوەیە، یاری یەکەم کە یاری چوون بوو و لە یاریگەی قادسییە لە وڵاتی کوەیت بەڕێوەچوو، یاری ئێستاش کە یاری گەڕانەوەیە و لە یاریگەی دهۆک بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت.
یاری چوون لەنێوان دهۆک و قادسییە (سفر بە سفر) کۆتایی هات، بۆیە یاری گەڕانەوە لە بەرژەوەندی دهۆک دەبێت و ئەگەر بە جیاوازی گۆڵێک یارییەکە بباتەوە. بە بردنەوەشی، بۆ یەکەمجار دەبێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یارییەکە ئامادەیە و چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی یارییەکە دەستپێبکات، هاندەران چوونەتە ناو یاریگا و هوتافەکانی تایبەت بە یانەکەیان دەگوتەوە.