دهۆک دەیلی
بەمەبەستی بینینی نمایشی شانۆی داستانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دهۆکی کرد و لە کارنامەیدا هاتوو سەردانی زاخۆش دەکات.
نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک لە دەڤەری بادینانە وەک سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی كارگێڕیی دهۆک و زاخۆ كۆدەبێتەوە و وەک جێگری سەرۆكی پارتیش لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی لە دەڤەرەكە كۆدەبێتەوە.
ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیداری لەگەڵ پارێزگا و بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگای دهۆک دەبێت و سبەی سەردانی زاخۆ دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی كارگێڕیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كۆدەبێتەوە و پاشان كۆتایی بە سەردانەكەی دێنێت.
شانۆی داستانی کوردستان، شانۆیەکی میوزیکاڵییە و نزیکەی 80 ئەکتەر تێیدا بەشدارن، ماوەی 17 مانگە ئامادەکاری بۆ نمایشکردنی دەکرێت، ئەمڕۆ بە بەشداریی چەندین هونەرمەند و کەسایەتی بۆ سێیەمین جار لە دهۆک نمایش دەکرێت.
چیرۆکی شانۆییەکە تێکەڵەیەکە لە مێژووی ئەفسانە و ڕاستەقینەی کورد، بەجۆرێک لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا مێژووی نوێی کورد خۆی لە شانۆییەکەدا ڕەنگدەداتەوە.
10 بینین